تبلیغات
بنکه ی بیر - به‌چکه‌ی بنیاده‌م
 
بنکه ی بیر
دوشنبه 25 تیر 1386 :: نویسنده : بنکه ی بیر

به‌چکه‌ی بنیاده‌م

ئه‌گه‌ر باب و دایک و گه‌وره‌ی منداڵ ئه‌وه‌نده‌ی بۆ کشت و کاڵ، کاری ناو و ماڵ و بازه‌رگانی و ئاژاڵ داری و ئه‌م جۆره شتانه بایه‌خ دائه‌نێن و سه‌رنج ئه‌ده‌ن، بایه‌خ بۆ منداڵه‌کانیان دابنێن و چاک په‌روه‌رده‌یان بکه‌ن و دروست باریان بێنن هه‌رگیز ئه‌و منداڵانه له بنه ماڵه‌ی ئینسان ناتۆرن و ناچنه جه‌نگه‌ڵ و نابنه به‌چکه‌ی مه‌یموونێ! به‌ڵام زۆر به ‌داخه‌وه له زۆر جێگادا ئاژاڵ گرنگتره له منداڵ!! واته ئه‌گه‌ر زوو به‌رخێک نه‌هاتبێته‌وه ماڵی خاوه‌نه‌که‌ی، گه‌وره و بچووکی ئه‌و ماڵه، له دوای ئه‌و به‌رخه ئه‌گڕێن، نه‌وه کوو گورگ بیخوات یا چووبێته نێوانی ئاژاڵی ماڵێکی دیکه و کردبێتیانه نێوانی بزن و گاو و ئه‌سپ و ئوڵاخه‌وه و ببێته قوربانی شاخ و له‌قه‌ی ئه‌وان. به‌ڵام ئه‌گه‌ر منداڵه‌کان‌یان بچنه نێوانی گورگانی دڕنده‌ی که‌وان له پێست و سیپاڵی ئینسانی‌دا هه‌م له‌ش و گیان و هه‌م بیر و ره‌وانیان له ده‌س بده‌ن. دڵیان دانا چڵه‌کێ بۆ ئه‌و منداڵه بێ سه‌ر و ده‌رانه که ئاگایان له چاک و خراپ و دۆس و دوژمن و رێگا و چاوانه نیه! لایان وایه: ئه‌بێ منداڵ به‌ره‌ڵا بێ ! ته‌نانه‌ت به ئه‌ندازه‌ی مریشکێ که پارێزه‌ری جووجه‌ڵه‌کان یه‌تی، پارێزاری له منداڵه‌کانیان ناکه‌ن!!له ناکاودا ئه‌بێنن، سه‌ری منداڵه‌کانیان چۆته سه‌ری سێداره، یا له به‌ندیخانه و مه‌یخانه و شێت خانه و قومار خانه و بنکه‌ی گه‌رد و تریاک و حه‌شیش و به‌نگ‌دا مانه‌وه یا سه‌ری بیرورایان له بنه ماڵه‌ی عه‌نته‌ر و مه‌یموونه‌وه هاته ده‌ر!!!

ئیتر زۆر دێر بووه و په‌شیمانی هیچ سوودێکی نیه، هه‌ر ده‌ستی خه‌فه‌ت له ئه‌ژنۆی په‌شیمانی هه‌ڵ پێکن، ئه‌بێته چی؟!!

سه‌رچاوه: به‌چکه‌ی بنیاده‌م/ خوا لێخۆشبوو مه‌لا محه‌مه‌د ره‌بیعی



نوع مطلب : عمومی، 
برچسب ها :
لینک های مرتبط :

چهارشنبه 27 تیر 1386 08:07 ق.ظ
سلاو به ریز گیان هیوای سه رکه وتنی چه ن جاره تم هه یه ..
له خودای مه زن داواکارم وه لامی ئه لوتفه ت له کاتی بی ده نگی سه باره ت به ره بیعی شه هید بداته وه .
ئاممین...
چهارشنبه 27 تیر 1386 08:07 ق.ظ
سلاو به ریز گیان هیوای سه رکه وتنی چه ن جاره تم هه یه ..
له خودای مه زن داواکارم وه لامی ئه لوتفه ت له کاتی بی ده نگی سه باره ت به ره بیعی شه هید بداته وه .
ئاممین...
سه شنبه 26 تیر 1386 11:07 ق.ظ
سلام
لطفا به لینك زیر سر بزنید و اظهار نظر كنید
 
لبخندناراحتچشمک
نیشخندبغلسوال
قلبخجالتزبان
ماچتعجبعصبانی
عینکشیطانگریه
خندهقهقههخداحافظ
سبزقهرهورا
دستگلتفکر


آمار وبلاگ
  • کل بازدید :
  • بازدید امروز :
  • بازدید دیروز :
  • بازدید این ماه :
  • بازدید ماه قبل :
  • تعداد نویسندگان :
  • تعداد کل پست ها :
  • آخرین بازدید :
  • آخرین بروز رسانی :