تبلیغات
بنکه ی بیر - قانع و دڵی
 
بنکه ی بیر
پنجشنبه 29 شهریور 1386 :: نویسنده : بنکه ی بیر

قانع و دڵی

دڵێ نه‌ناڵێ بۆ هیچ نه‌خۆشێ                    ئازاری نه‌بێ، بۆ هیچ په‌رۆشێ

هه‌ر بۆ ئاره‌زووی خۆی تێ بکوشێ             بۆ زامیکی هۆز، زوخی نه‌نۆشێ

یا خوا ئه‌و دڵه هه‌ر ئاواره بێ                       به تیغی دوژمن، پاره پاره بێ

دڵێ بم خاته کۆڵانه و کۆڵان                         دایم کورکه‌ی بێ، بۆ دیده‌ی کچان

قه‌ت ڕانه‌چڵه‌کێ، بۆ بێ ده‌سته‌کان             گوێ‌‌ی خۆی شل نه‌کا، بۆ ناڵه و گریان

دڵێ ڕه‌حه‌ت بێ، که‌چووه سه‌ر کورسی      ئیتر نه‌نواڕێ بۆ حاڵی برسی

ته‌ماشای خه‌ڵک کا، به زه‌رد و سیسی        ئه‌بێ ئه‌و دڵه، بۆلێ‌‌ی بپرسی

دڵێ من و تو بکا له‌ل برای                          هه‌رچی خوت خه‌یته ژیر سایه و په‌نای

بێزت لێ بکاو، بڵێ تۆ گه‌دای                      من ده‌وڵه‌مه‌ندم! تۆ که‌ی ئاشنای؟

دڵێ ژان نه‌کا، بۆ ژانی هاوسێ                   له به‌ر فیزکردن، هیچ که‌س نه‌ناسێ

نه‌بیسێ ناڵه‌ی کوێر و که‌ساسێ               تو خوا، ئه‌و دڵه بۆ هه‌ر نه‌ماسێ

دڵێ تێکۆشێ بۆ ماڵی دنیا                         که‌س نه‌گرێته خۆی، به‌تاقی ته‌نیا

له بیرباته‌وه گشت خزم و برا                       هه‌روه‌ک دوعاکه‌ی پێشوو که‌وترا

یا خوا ئه‌و دڵه هه‌ر ئاواره بێ                       به تیغی دوژمن، پاره پاره بێ

دڵێ ڕازی بێ به کزی یاران                         هه‌ر خۆی پارێزێ له ده‌سته‌ی ده‌وران

جارێ بۆ هیچ که‌س نه‌یه‌ته گریان                 بۆ خه‌ڵک نه‌قرچێ و نه‌بێ به بوریان

یا خوا ئه‌و دڵه هه‌ر ئاواره بێ                       به تیغی دوژمن، پاره پاره بێ

دڵێ بچێته سه‌ر شه‌ر به‌تی ئاڵ                   به بێریا نه‌یه‌ت، خه‌م دراوسێ ماڵ

ئه‌و بیره بخوا و منیش ئاوی کاڵ                   ئه‌و گه‌نم بخوا و منیش گاڵی تاڵ

یا خوا ئه‌و دڵه هه‌ر ئاواره بێ                       به تیغی دوژمن، پاره پاره بێ

دڵێ نسووتێ به ئه‌حواڵی من                    هیچ فرقی نه‌خا، چ دۆس چ دوژمن

با، هه‌ر گێژ بخوا له ده‌ریای بێ بن                ڕه‌بی ئه‌و دڵه، داڕزێ و کون کون

یا خوا ئه‌و دڵه هه‌ر ئاواره بێ                       به تیغی دوژمن، پاره پاره بێ

نوع مطلب : شعر، 
برچسب ها :
لینک های مرتبط :
 
لبخندناراحتچشمک
نیشخندبغلسوال
قلبخجالتزبان
ماچتعجبعصبانی
عینکشیطانگریه
خندهقهقههخداحافظ
سبزقهرهورا
دستگلتفکر

آمار وبلاگ
  • کل بازدید :
  • بازدید امروز :
  • بازدید دیروز :
  • بازدید این ماه :
  • بازدید ماه قبل :
  • تعداد نویسندگان :
  • تعداد کل پست ها :
  • آخرین بازدید :
  • آخرین بروز رسانی :