تبلیغات
بنکه ی بیر - ترس
 
بنکه ی بیر
پنجشنبه 18 مهر 1387 :: نویسنده : بنکه ی بیر

ترس

به‌فر تا جێی بلندتر بێ

پتر له هه‌تاو ده‌ترسێ

ژن تا شۆخ و ده‌لالتر  به‌

گه‌شتر چرای ترسی پیری

 له نیگایدا داده‌گیرسێ

له‌م جیهانه

هه‌رکه‌س له شتێک تۆقیوه

کونده بۆ – له ئاوه‌دانی

 دز – له سه‌گ و کۆکه‌ی بێدار

که‌ر – له هه‌وراز

دیوار –له سینگ

دار – له بزمار

 که‌ڵه‌کێوی - له خڕه‌ی به‌رد، له خشپه‌ی دار

منیش زراوم رژاوه

ده‌ترسم له سه‌ره‌مه‌رگا

سییه‌کانم بزریکێنن

بۆ تۆسقالێک هه‌وای وڵات

ده‌ترسم بمنێنه خاکێک

 نه من ئاشنای بۆنی ئه‌وبم

نه زمانم، ئه‌وتێی بگات

په‌شێو

 





نوع مطلب :
برچسب ها :
لینک های مرتبط :
 
لبخندناراحتچشمک
نیشخندبغلسوال
قلبخجالتزبان
ماچتعجبعصبانی
عینکشیطانگریه
خندهقهقههخداحافظ
سبزقهرهورا
دستگلتفکر


آمار وبلاگ
  • کل بازدید :
  • بازدید امروز :
  • بازدید دیروز :
  • بازدید این ماه :
  • بازدید ماه قبل :
  • تعداد نویسندگان :
  • تعداد کل پست ها :
  • آخرین بازدید :
  • آخرین بروز رسانی :