تبلیغات
بنکه ی بیر - بگری
 
بنکه ی بیر
دوشنبه 29 مهر 1387 :: نویسنده : بنکه ی بیر

بگری

دایه گیان بگری له سه‌ر خاکم که‌وا شینم ده‌وێ

زۆر بگــریه دایه‌گیـان فرمێــسکی خوێـنینـم ده‌وێ

من گوڵی سه‌د ئاره‌زوی ژینـم له خاکا خه‌وتووه‌

خاکی مه‌یدانی خه‌بات ره‌نگینی خوێنی من بووه‌

دامـــه‌نیــشه‌ دایـــه گیــان بــۆهـاتنــی من چـاوه‌ڕێ

دڵنیا به، به‌سیه‌تی، بۆ ده‌نگی ده‌رگا مه‌گره‌ گوێ

دایه‌ گیان سۆیندم به‌ فرمێسکی گه‌ش ئێشی دڵت

دایه‌ گیان سویندم به‌ جه‌ور و مینه‌تی بێ حاسڵت

من ده‌مێکه‌ جه‌رگی سوتاندوم هه‌ناسه‌ی سه‌ردی گه‌ل

دڵپڕی کردوم خه‌می ده‌سکورتی و ره‌نـگ زه‌ردی گـه‌ل

من کوڕی کوردی شه‌هیدی ڕێی خه‌باتم دایه‌ گیان

کـۆتـری خـوێنیــن پـه‌ڕی باخـی وڵاتـم دایــه‌ گیـان

هـه‌روه‌کــو بێـگانـه‌یـێ دڵ پـڕ له‌ نـاکـامـی وگــرێ

له‌م هه‌موده‌سته‌، نه‌بو ده‌ستێ، که‌بێ و ده‌ستم گرێ

من له‌ شــاری خۆم غـه‌ریــب و بۆ هه‌مو بێــگانه‌ خۆم

کـوتـری کـوژراوی ریـگای لانه‌ خـۆم، بێ لانه‌ خـۆم

دایه‌ گیان بگری له‌ سه‌ر خاکم که‌وا شینم ده‌وێ

زۆر بـگریـه‌ دایـه‌ گیـان فرمێـسکی خوێـنیم ده‌وێ

دایه‌ گیان ئه‌وکیژه‌ وا ئه‌تویس به‌ بووکی تۆ ببێت

خۆت بده‌ پیـشانی جارێ با به‌ هـیوای من نه‌بـێت

تاکو بت بینێ که‌ ره‌ش پۆشی له‌ سه‌ر تا پاته‌وه‌

به‌ڵـکو بـڕوا دڵـینـا بێ و من له‌ بیـره‌ و باتـه‌وه‌

دایه‌ گیان بگری له‌ سه‌ر خاکم که‌وا شینم ده‌وێ

زۆر بگریه‌ دایه‌ گیان فرمێسکی خوێنینم ده‌وێ                                                        ماموستا شریف

 

 





نوع مطلب :
برچسب ها :
لینک های مرتبط :
 
لبخندناراحتچشمک
نیشخندبغلسوال
قلبخجالتزبان
ماچتعجبعصبانی
عینکشیطانگریه
خندهقهقههخداحافظ
سبزقهرهورا
دستگلتفکر


آمار وبلاگ
  • کل بازدید :
  • بازدید امروز :
  • بازدید دیروز :
  • بازدید این ماه :
  • بازدید ماه قبل :
  • تعداد نویسندگان :
  • تعداد کل پست ها :
  • آخرین بازدید :
  • آخرین بروز رسانی :